“حکومەتى عێراق بڕیارى ناردنى 200 ملیار دینارەکەى بۆ هەرێمى کوردستاندا”

0
551

SNN

فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا لە لێدوانێکی میدیایدا رایگەیاند: “دوێنێ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەکۆبوونەوەی خۆیدا رەزامەندیی لەسەر رەوانەکردنی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی كوردستان دەربڕیوە، رێكارە كارگێڕییەكان تەواو بكرێت، پارەكە هاوشێوەی دوو مانگی پێشووتر دەنێردرێت، كە پێدەچێت هەفتەی داهاتوو بنێردرێت”.

عیسا ئەوەشی ئاشکراکرد: لەماوەی رابردوودا، هەولێر و بەغدا رێککەوتن لەسەرئەوەی بەغدا مانگانە وەک پێشینە بڕی 200 ملیار دینار رەوانەی هەرێمی کوردستان بکات، لای خۆشییەوە، جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند :”چاوەڕێی گەشتنی پارەکەی بەغدا دەکەین و هەرکات پارەکەی بەغداش گەشت مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکەین”.

بڕیارە رۆژی 25ی ئەم مانگە، پرۆسەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بەبێ لێبڕین دەستپێبکات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this