“درێژه‌دان به هه‌نگاوه‌كانى دروستكردنى سه‌ركردایه‌تى هاوبه‌شى گۆڕان و یه‌كێتیى به ئه‌ركى سه‌ره‌كى خۆمان ده‌زانین”

لۆگۆى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان | گرافیك: گۆڤار سالار
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌بۆنه‌ى ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “ئه‌مڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌یه‌كی قاره‌مانی كوردستانه. له‌م یاده‌دا سەری رێز و وەفا بۆ هزر و خه‌بات و قەڵەمی نیشتمانپەروەرێك دادەنەوێنین”.
له به‌یاننامه‌كه‌دا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندووه، “ئه‌مڕۆ ساڵیادی كۆچی دوایی سه‌ركرده‌یه‌كی قاره‌مانی كوردستانه. له‌م یاده‌دا سەری رێز و وەفا بۆ هزر و خه‌بات و قەڵەمی نیشتمانپەروەرێك دادەنەوێنین، کە بەدەم رێگای سه‌خت و دووری تێكۆشانه‌وه، گوڵچنی كولتوور و ئەدەب و مێژووی شۆڕشی کوردستانی کردووە. دوای خۆیشی، گه‌نجینه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سیاسی، مێژوویی، كۆمه‌ڵایه‌تی و زمانه‌وانی بۆ جێهێشتووین”.
سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌باره‌ى خه‌باتى ئه‌و سه‌ركرده‌یه‌ى گه‌لى كورد ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، “یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌میشه به چاوی وه‌فادارییه‌وه ده‌ڕوانێته خه‌باتی كاك نه‌وشیروان و هه‌ڤاڵه‌كانی له‌ناو یه‌كێتی، كه له پێناو ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری و مافی چاره‌ی خۆنووسیندا، شۆڕشی نوێی گه‌لی كوردستانیان هه‌ڵگیرساند. ئه‌مڕۆ و نزیك به نیو سه‌ده دوای ئه‌و رۆژگاره، كوردستان له هه‌مووكات زیاتر پێویستی به سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌ی مام جه‌لال و راشكاویی كاك نه‌وشیروانه و جێگه‌ی خاڵیی ئه‌م دوو هاوڕێیه‌ی خه‌بات، به روونی له تانوپۆی كورده‌واریدا هه‌ستی پێده‌كریت”.
له كۆتایی به‌یانامه‌كه‌دا ئاماژه به كارى هاوبه‌شى نێوان بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كراوه و هاتووه، “له یادمانه دوا هه‌نگاوی سیاسیی مام جه‌لال و كاك نه‌وشیروان، كاركردن بووه بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تیی هاوبه‌شی یه‌كێتی و گۆران. ئه‌مڕۆ ئێمه دریژه‌دان به‌و هه‌نگاوه، به ئه‌ركێكی سه‌ره‌كی خۆمان ده‌زانین و خه‌باتی بۆ ده‌كه‌ین. به‌و هیوایه‌ی یەکخستنی ریزەکانمان لە پێناو خزمەتکردنی شایسته‌ی خه‌ڵكی كوردستان، رۆحی ئه‌وان و سەرجەم شەهید و تێكۆشه‌رانی ئه‌م رێبازه ئاسووده بكات”.
رۆژى 19ى ئایارى 2017، نه‌وشیروان مسته‌فا، رێكخه‌رى پێشووى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و سه‌ركرده‌ى دیارى گه‌لى كورد كۆچى دوایی كرد له ته‌مه‌نى 79 ساڵیدا، له شارى سلێمانى له‌نێو گردى زه‌رگه‌ته كه باره‌گاى سه‌ره‌كه‌ى ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌یه به‌خاكسپێردرا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەرشەلۆنە دەیەوێت ئەم حەوت یاریزانە بفرۆشێت
2020-08-04
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17