ئەشکەنجەدانی منداڵێکی عێراقی لەلایەن باوکیەوە هاووڵاتیان دەهەژێنێت

0
736

SNN

ئەشکەنجەدانی منداڵێکی عێراقی لەلایەن باوکیەوە بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە، کاریگەری کردووەتەسەر هەست و سۆزی هاووڵاتیانی عێراقی، بەجۆرێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر زۆرترین جار باسکراوە، مستەفا کازمیش لەوبارەیەوە هاتووەتەدەنگ،

ڤیدیۆکە له‌تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی فراوان بڵاوبوه‌ته‌وه‌، وەک دەردەکەوێت منداڵێكی عێراقی بەناوی محەمەد عەبدوڵا كه‌ ته‌مه‌نی له‌نێوان 10-12 ساڵان ده‌بێت، به‌زنجیر له‌لایه‌ن باوكیه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ و ده‌موچاوی خوێنی لێدەتکێت و لێی ده‌پاڕێته‌وه‌، “باوكه‌ تكایه‌ لێم مه‌ده‌”.

مسته‌فا كازمی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا داوای لە دام و دەزگا ئەمنییەکان کرد ئەو باوکە دەستگیربکەن و هه‌موو پێداویستی و چاودێریه‌ك بۆ ئه‌و منداڵه‌ ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، ، تا سه‌رجه‌م ڕێكاره‌ یاساییه‌كان دژ به‌ باوكی ئه‌نجامده‌درێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this