ئەردۆغان باس لە خراپی پەیوەندییەکانی لەگەڵ بایدن دەکات

0
124

SNN

سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند: هەست دەکات پەیوەندییەکان لە گەڵ سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن “بە شێوەیەکی باش دەستی پێنەکرد “لە ئەو کاتەوە دواین سەردانی بۆ کۆشکی سپی کردووە.

ئەردۆغان وتی، “هیوام ئەوەیە نەک پەیوەندی دۆژمنانە، بەڵکوو پەیوەندی دۆستانەم” لە گەڵ ئەمەریکا هەبێت.

ئەوئ اماژەی پێدا کە لە گەڵ سەرۆکەکانی پێشووی ئەمەریکا، جۆرج دەبلیو بوش، براک ئۆباما و دانۆڵد ترامپ بەباشی کاری دەکرد، “بەڵام ناتوانم بڵێم مەسەلەکان لە سەرەتادا لە گەڵ بایدن بە باشی دەستی پێکردووە.”

ئەردۆغان وتی ئەو پێش ئەوەی بایدن ببێتە سەرۆک هەڵوێستی واشنگتنی زۆر پێ باش نەبوو، بە تایبەتی سەبارەت بە لابردنی تورکیا لە پرۆژەی جێتی شەرکەری ئێف- ٣٥.

سەبارەت بە ئەفغانستان ئەردۆغان جەختی کرد کە “ئەوە ئەمەریکایە کە دەبێت نرخەکەی بدات”ئەگەر شالاوێکی زۆری پەناخوازانی ئەفغان وەک کۆچبەر هەبێت.

ئەردۆغان وتی: ” ئەو پەناخوازانە ئێستا بۆ کوێ دەچن؟ تورکیا پێناچێت کە دەرگاکانی بە ڕووی ئەوان بکاتەوە و وەریانبگرێت.”

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this