ساماڵ عەبدولڕەحمان: بەهۆی مەرزەکانی عێراقەوە داهاتی باشماخ و پەروێزخان كەمیكردووە

0
181

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات بەهۆی ئەو گەندەڵی و بێسەروبەرییەی كە لە مەرزەكانی ژێر دەستەڵاتی حكومەتی عێراق دەگوزەرێت جموجولی بازرگانی لە مەرزی باشماخ و پەروێزخان زۆر كەمیكردووە، بەوهۆیەشەوە ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگ لەو دوو مەرزە بە ڕێژەی لە %40 كەمیكردووە.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم بەSNNی ڕاگەیاند: لە بەرامبەر ئەو ئاسانكارییە زۆرەی كە لە مەرزەكانی ژێر دەستەڵاتی حكومەتی عێراقی بۆ بازرگانان دەكرێت بۆ هاوردەكردنی كاڵاو شمەكەكانیان بووەتە هۆی ئەوەی جموجوڵی بازرگانی لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان تەواو ڕوو لە كەمی بكات، چونكە لەو مەرزانە ڕێنماییەكانی تەعریفەی گومرگی جێبەجێ‌ ناكرێن هاوكات بازرگانەكانیش بەدوای دەروازیەكدا دەگەرین كە كەمترین باجیان لەسەر دانێن و بەكەمترین پارە شمەك و كاڵاكانیان هاوردە بكەن.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمەش بە نیازین كە پێداچوونەوە بەكارەنماندا بكەین لەو دوو مەرزە بۆ ئەوەی بتوانین جارێكی دیكە بازرگانان ڕابكێشینەوە كاڵاو شمەكەكانیان لە مەرزەكانی باشماخ و پەروێزخان هاوردە بكەن، بەڵام بەمەرجێك یاسا و  ڕێنماییەكان پێشێل نەكەین بەڵكوو لەڕووی تەكنیكییەوە كارئاسانیان بۆ بكەین و بە خێرایی بەدەم كێشە و گرفتەكانیانەوە بچین و نەهیڵین لەهاوردەكردنی كاڵاو شمەك زۆر دوابكەون و خێرا كارەكانیان بۆ ڕایبكرێت.

بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی كەبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی لە هەردوو مەرزی باشماخ و پەروێزخان ماوەی دوو مانگە داهاتی گومرگیش لەو دوو مەرزە بۆ رێژەی لە %40 كەمیكردووە، بێگومان ئەوەش كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر كەمبوونەوەی داهاتی ناوخۆ و ئەگەریش حكومەتی عێراق 200 ملیار دینارەكە نەنێرێت زیاتر كاریگەری ئەو كەمبوونەوەی داهاتی گومرگە دەردەكەوێت.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this