لە SNNوە خشتەی مووچەی سبەی یەکشەممە بڵاودەکرێتەوە

0
5906

SNN-عەلی حەمە سەعید

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بە بێ‌ لێبڕین دەستپێكردوو ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەكرێت و سبەی یەكشەممە دابەشكردنی مووچە بەردەوامی دەبێت و مووچەی چەند شوێنێك دابەشدەكرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ شەممە دەستكرا بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی بە مووچەی لە%100 دابەشكردنی مووچەش بەردەوامی هەیە و سبەی یەكشەممەش مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و پێدەچێت لەم هەفتەیەدا ئەو پارەیە بخرێتە سەر ئەژماری بانكی هەرێم بە گەیشتنی ئەو پارەیەش پرۆسەی دابەكردنی مووچە خێرا تر دەبێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی و ئابووری ئەوەشی خستەڕوو، لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا داهاتی فرۆشتنی نەوت زیادیكردووە بەڵام بەهۆی كەمبوونەوەی جموجوڵی بازرگانی لە چەند مەرزێكی هەرێم تاڕادەیەك داهاتی ناوخۆیی كەمیكردووە بەڵام ڕێژەكە هێندە زۆر نییە كە كاریگەری خراپی هەبێت بۆ دابەشكردنی مووچە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this