سەدر پەیامێکی توند ئاراستەی هەولێر دەکات

0
1775

SNN

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە عێراق لە تویتێکدا رایگەیاند: پێویستە هەولێر ئەم جۆرە کۆبوونەوە تیرۆرستییە و یەهودیانە رابگرێت و پێویستە لەسەر حکومەت ئەم رووداوە بە تاوان لە قەڵەم بدات و سەرجەم ئامادەبووانیشی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەربکات.

سەدر دەڵێت: گەر حکومەت رێگە لەم جۆرە کارانە نەگرێت ئەوا ئۆباڵی ئەم رووداوە لەسەر شانی ئێمەیە و ئەوەی پێویستە بیکەین لە شەرع و عەقڵ و نیشتیمانەوە، دواتریش لە لۆمەی لۆمەکاران ناترسین.

دەشڵێت: دەبێت ئیمانداران چاوەڕوانی فەرمانی ئێمەبن، بۆ دەستپێکردن بە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەم نموونە قێزەونانە.

دوێنێ لە هەولێر لەژێر ناوی (السلام والاسترداد) كۆبونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌چوو، له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌دا داوای ئه‌وه‌ كرا عێراق په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراقی توڕه‌ كردووه‌، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران به‌یاننامه‌ی له‌دژی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌ركرد، هاوکات لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕایگەیاند، “کۆبونەوەکە بەبێ ئاگاداری‌ و بەشداری حکومەتی هەرێم ڕێکخراوەو بەڕێوەچوە، ئەم کۆبونەوەیە بەهیچ شێوەیەک گوزارشت لەهەڵوێستی حکومەتی هەرێم ناکات‌و ڕێکاری پێویستیش بەرامبەر چۆنێتی ڕێکخستنی کۆبونەوەکە دەگرینەبەر”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this