ئیسرائیل: هەرکاتێک عێراق پەیوەندی پێوەکردین وەڵامی ئەرێنیمان دەبێت

0
232

SNN

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل پێشوازی لە هەڵوێستی هۆزە عەرەبەکانی عێراق  کرد کە لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوایانکردبوو عێراق پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بکاتەوە، وەزیرەکە ئەوەی بە “بۆنەیەکی ئومێدبەخش” ناوبرد.

یایر لاپید وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل رایگەیاند: “لە سەرەتای دەستبەکاربوونی ئەم کابینەیەی حکومەتی ئیسرائیل تا ئێستا، ئامانجمان ئەوەبووە پرۆژەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی فراوانتر بکەین، ئەو کۆنگرەیەی لە عێراق ئەنجامدرا ئومێدی گەڕاندەوە بۆ جێگەیەک کە پێشتر بیرمان لێنەکردبووەوە”.

وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل وتوویەتی:  “ئیسرائیل و عێراق خاوەنی مێژوویەکی هاوبەشن و کۆمەڵگای جولەکە رەگی لە هەردوو وڵاتەکە داکوتیوە، هەرکاتێک عێراق پەیوەندی پێوەکردین، لای خۆمانەوە هەموو کارێک دەکەین سەبارەت بەو پرسە”.

بەستنی ئەو کۆنگرەیە لە هەولێر دواتر کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە و حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراقیش هەڵوێستی فەرمی خۆیان نیشاندا کە پشتگیری لەو بۆچوونانە ناکەن.

لەلایەکی دیکەوە هەژماری فەرمی نەفتالی بینیت، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەزمانی عەرەبی پەیامێكی ئاراستەی كۆنگرەی دوێنێی هەولێر كرد و باس لەوە دەكات، “سەدان كەسایەتی عێراقی لەپێناو دروستكردنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل كۆبوونەتەوە”.

ناوبراوبانگەشەی ئەوە دەكات بەشدارانی كۆنگرە سەدان كەس بوون لە شیعە و سوننە و گرنگییەكەی ئەوەیە لە گەلەوە هاتوون نەك حكومەت و دانیان ناوە بەو ستەمە مێژوییەی لە جووی عێراق كراوە.

سەرۆكوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت، “لە بەرانبەردا ئیسرائیل دەستی ئاشتیتان بۆ درێژ دەكات”.

دوێنێ هەینی، 300 کەسایەتی دیاری شیعە و سونە لە کۆنگرەیەکدا لە هەولێر داوای ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئیسرائیلیان کرد و هەروەها هەڵوەشاندنەوەى بڕیاری قەدەغەکردنی پەیوەندی مەدەنی لەنێوان عێراقی و ئیسرائیلییەکان، بەڵام کۆبوونەوەکە هەرزوو کاردانەوەی بەرچاوی بەدوای خۆیدا هێنا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this