یەکێتی راگەیەنراوی دانیشتنی کەسایەتیە عەشایەریەکانی عێراق لە هەولێر رەتدەکاتەوە

0
293
لۆگۆى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN

ئەندامێکی مەکتەی سیاسیی یەکێتی راگەیەنراوی کۆبوونەوەی هەندێک لە کەسایەتییە عەشایەری و سیاسیە عەرەبیەکان لە هەولێر لەبارەی ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئیسرائیل رەتدەکاتەوە و جەخت لە پشتیگیری کردنی یەکێتی لە دۆزی رەوای فەلەستین دەکاتەوە.

رزگار حاجی حەمە، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی سەبارەت بە کۆبوونەوەی هەندێک لە کەسایەتییە عەشایەری و سیاسیە عەرەبییەکان کە دوێنێ هەینی 2021/924 لە شاری هەولێر لەژێر ناونیشانی (ئاشتی و گێڕاندنەوە) ئەنجامدراو پرسی ئاساییکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئیسرائیل وروژاندو کاردانەوەی عێراقییەکانی لێکەوتەوە، رایگەیاند: ” ئێمە وەکو یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بەتوندی ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لەو جۆرە، چ لە هەرێمی کوردستان و چ لە هەر شوێنێکی عێراق رەتدەکەینەوەو پابەندبوونی مەبدەئیمان بە پشتگیریکردن لە دۆزی رەوای فەلەستین دووپات دەکەیەنەوە و جەخت لەوە دەکەینەوە کە هەر هەڵوێستێک سەبارەت بە سیاسەتی دەرەکی بەپێی دەستووری عێراق، بەشێوەیەکی رەها تەنها لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە”.

وتیشی: “یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی هەوڵی دەستوەردان لە پرسی سیاسەت و پرەنسیپە دەرەکییەکانی دەوڵەتی عێراق دەکات و هەوڵی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و دروستی کردنی قەیران لەم کاتەدا بە کارێکی ناڕەوا و ناشیاو وەسف دەکات”.

رزگار حاجی حەمە باسی لەوەشکرد: لەگەڵ خستنەگەڕی هەوڵەکانداین بۆ بتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و ناوەند، لەپێناو بەهێزکردنی یەکێتیی نیشتمانی.

جەختیشی کردەوە، کە لەدوای هەڵبژاردنەکان و بردنەوەی هاوپەیمانی کوردستان، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی بتەوی نیشتمانی لەنێوان هەرێم و ناوەند لەسەرجەم بوارەکاندا و لەناویاندا پرسی پەیوەندی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەکیی دێتەئاراوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this