سبەينێ وەزارەتی دارايی و يەکەکانی 70 و 80 مووچە وەردەگرن

0
1583

SNN-عەلی حەمە سەعید

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بە بێ‌ لێبڕین بەردەوامە ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی  پێشمەرگە و لیواكان دابەشدەكرێت و سبەی دووشەممە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و هەروەها مووچەی یەكەكانی 70 و 80 دابەشدەكرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNN دراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ یەكشەممە مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە و لیواكان بە مووچەی لە %100 دابەشدەكرێت، هاوكات سبەی دوو شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری دابەشدەكرێت.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر سبەی دوو شەممە مووچەی یەكەكانی حەفتا و هەشتای هێزەكانی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، هەروەها تا ئێستا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و پێدەچێت لەم هەفتەیەدا ئەو پارەیە بخرێتە سەر ئەژماری بانكی هەرێم بە گەیشتنی ئەو پارەیەش پرۆسەی دابەكردنی مووچە خێرا تر دەبێت.

ماوەی سێ‌ مانگە حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە بە بێ‌ لێبڕین، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات بە شێوەی سولفە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this