لە هێرشێكی داعشدا بۆ بەعقوبە سێ هاووڵاتی کوژران

0
235

SNN

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە ئەنجامی هێرشێکی داعش لە باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە سێ هاووڵاتی سڤیل کوژران و چوار پۆلس برینداربوون.

بەپێی زانیارییەکانی SNN، درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندێکی ناحیەی عەبارە لە باکووری رۆژهەڵاتی بەعقوبە، بۆمبێکی چێندراو بە بارهەڵگرێکدا تەقیوەتەوە. لەو کاتەوەی خەڵک و هێزە ئەمنییەکان لە شوێنی تەقینەوەکە کۆبوونەتەوە، داعش بە نیشانشکێنەکانی تەقەی کردووە و سێ هاووڵاتی سڤیل کوژراون و چوار پۆلیس برینداربوون، کە لەنێویاندا ئەفسەرێک هەیە بە پلەی عەقید.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this