“قوباد تاڵەبانی لە بەغدا گەرەنتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی وەرگرت و ئێمەش كار بۆ ئەو سیاسەتە دەكەین”

0
160

SNN-عەلی حەمە سەعید

كاندیدێكی لیستی هاوپەیمانی لە پارێزگای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات ئێمە بڕوایەكی تەواومان بە دیموكراسی و رێزگرتن لە دەنگی خەڵك هەیە، بەڵام هاووڵاتیانیش دەبێت بزانن كە چ لایەنێك لە ئێستاو ڕابردوودا خەمخۆری ڕاستەقینە بووە بۆ گەلەكەی پاڵپشتی لێبكەن، ئێمەش لە لیستی هاوپەیمانی دڵنیایی دەدەین كە داكۆكیكارێكی سەرسەختی دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی فەرمانبەرانبین هەروەك پێشتر (قوباد تاڵەبانی) ئەو ئەركەی لە ئەستۆ گرتبوو.

د. ئاسۆ فەرەیدون، كاندیدی ژمارە 29 لە بازنەی دووی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم هەڵبژاردنەی لە پێشماندایە هەڵبژاردنێكی گرنگ و چارەنوسسازە چ بۆ هاووڵاتیان بەگشتی و چ بۆ حزب و لایەنە سیاسییەكانیش، ئێمەش لە لیستی هاوپەیمانی بەرنامە و پلانی تایبەت بەخۆمانمان هەیە بۆ خزمەتكردی هاووڵاتیان چونكە نامانەوێت كارێك بكەین كە دواتر لە جێگەی ئەو متمانەیەدا نەبین كە هاووڵاتیان بە ئێمە دەبەخشن چونكە بە درێژایی مێژوو یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان سەركەوتووانە توانیویەتی پردی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا بێت ئێمەش كە دەچینە بەغدا داكۆكیكارێكی سەرسەختی مافەكانی هاووڵاتیان دەبین.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئاوڕێك لە مێژوو بدەینەوە ئەو ڕاستییەمان بۆ ڕووندەبێتەوە كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەر لە سەردەمی (مام جەلال) تا بە ئەمڕۆ دەگات چ ڕۆڵێكی ئیجابی هەبووە بۆ نەهێشتنی ناكۆكی نێوان بەغدا و هەولێر، ئێستا ( قوباد تاڵەبانی) كە سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستانە توانیویەتی سەركەوتووانە درێژە بەو بەرنامە و سیاسەتەی یەكێتی بدات لە دابینكردنی ماف و شایستە داراییەكانی فەرمانبەران و هاووڵاتیانی هەرێم بەدڵنیاییەوە ئێمەش كە دەچینە بەغدا تەواوكاری هەوڵەكانی ( قوباد تاڵەبانی) دەبین بۆ ئەوەی مافەكانی كورد لە مووچە و بودجە بە یەكجاری بچەسپێنین.

ئەو كاندیدەی لیستی هاوپەیمانی ئەوەشی خستەڕوو، زۆر گرنگە كە هاووڵاتیان لەم ماوەكەمەی لەبەردەستیاندا ماوە بە وریایی بڕیاری خۆیان بدەن و كەسانێك بكەنە نوێنەری خۆیان كە بەڕاستی شایستەبێت و هەڵسەنگاند بۆ كارەكانی بكەن لە ڕابردوودا هاوكات شارەزایی لە زمان و كەلتوری عەرەبی و توانای پەیوەندی دروستكردن یەكێكە لەو تایبەتمەندییانەی كە دەبێت دەنگدەران لەبەرچاوی بگرن، نەك دەنگدان بە كەسانێك كە توانایەكی ئەو تۆیان نەبێت و تەنها كاریان جوڵاندنی هەستی هاووڵاتیان بێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this