کاندیدێکی هاوپەیمانی لە کەرکوک: یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی شارەکە تەعریبە

0
128

SNN

سدیق عومەر کاندیدی ژمارە ٥٢ بازنەی یەکی پارێزگای کەرکوک باس لە دیاردەی تەعرییب دەکات لە کەرکوک و دەڵێت “ئەم هەڵبژاردنە چارەنووسسازە بۆ کەرکوکیەکان”.

ئەو کاندیدەی هاوپەیمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ SNN وتوویەتی: “دیاردەی تەعریب لە کەرکوک درێژەپێدەری سیاسەتی رژێمی بەعسە کە لە سایەی پارێزگارێک ئەنجامدراوە کە خۆی خەڵکی حەویجەیە و لە کێشە و نامۆیە بە شارەکە”.

وتوشیەتی: “ئەگەر دەنگی پێویستم بەدەستهێنا، بێگومان کاری لەپێشینەم لە پەرلەمانی عێراق رێگریکردن دەبێت لە دیاردەی تەعریب و هەوڵدان بۆ گەڕاندنەوەی خێزانە کوردەکان بۆ شارەکە، دەبێت کۆتایی بە حوکمی عەسکەرتاری کەرکوک بهێندرێت”.

هاوکات ئاماژەی بەوەشکردووە: “لەئێستادا کاندیدە عەرەب و تورکمانەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن کە لە هەڵبژاردنی پێشوودا ساختەکاری کراوە، لەبەر ئەوە داواکارم هاووڵاتیانی کوردی شارەکە بچنەوە سەر سندوقەکانی دەنگدان لەپێناوی ئەوەی جارێکی دیکە بیسەلمێنن کە کەرکوک شارێکی کوردییە، ئەوەش لەرێگەی بەدەستهێنانی زیاتر لە نیوەی دەنگەکان دەبێت”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this