خشتەی دابەشكردنی مووچەی سبەی و دووسبەی 

0
2466

SNN-عەلی حەمە سەعید
دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول بەردەوامی هەیە و ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی و ئابوری و یەكەكانی 70 و 80ی هێزەكانی پێشمەرگە مووچە وەردەگرن، سبەی سێ‌ شەممە مووچەی چەند وەزارەت و دامەزراوەیەكی حكومەت دابەشدەكرێت و رۆژی چوار شەممە ش مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، ئەمڕۆ دوو شەممە مووچەی وەزارەتی دارایی و ئابوری و یەكەكانی 70 و 80ی سەر بەهێزەكانی پێشمەرگە بە مووچەی لە%100 دابەشدەكرێت، هاوكات سبەی سێ‌ شەممە 28/9/2021  مووچەی وەزارەتی ناوخۆ، ڕەگەزنامە، زێرەڤانی و بەرگری و فریاكەوتن، لیوازی نەوت و گاز و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالكراوان مووچەكانیان وەردەگرن

ئاماژەی بەوەشكرد، ڕۆژی چوار شەممە 29/9/2021 مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەكرێت، هاوكات تا ئێستا 200 ملیار دینارەكەی بەغدا نەخراوەتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم و بە گەیشتنی ئەو پارەیەش پرۆسەی دابەشكردنی مووچە خێرا تر دەبێت.

ماوەی سێ‌ مانگە حكومەتی هەرێم دەستیكردووە بە دابەشكردنی مووچە بە بێ‌ لێبڕین، ئەوەش دوای ئەوەی حكومەتی عێراقی بڕیاریداوە كە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار ڕەوانەی هەرێم بكات بە شێوەی سولفە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this