گەنجێک له‌كاتى هه‌ڵخستنى فه‌رشدا له‌ ماڵى خه‌زوورى به‌ ته‌زووى كاره‌با گیانى له‌ده‌ستدا

0
3050
باوه‌ڕ ئه‌حمه‌د، قوربانى | فۆتۆ: محه‌مه‌د مسته‌فا / SNN

SNN – محەمەد مستەفا

به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ لە ناحیەی حاجیاوای سەر بە قەزای رانیە گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی بە تەزووی کارەبا گیانی لە دەستدا.

شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین بە (SNN)ی راگەیاند: “درەنگانێکی شەوی رابردوو تەرمی گەنجێكی تەمەن 27 ساڵی دانیشتووی ناحیەی حاجیاوا کە پیشەی کاسب بووە گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە”.

وتیشی: “بە وتەی کەسوکارەکەی ئەو گەنجە لەکاتی هەڵخستنی فەرشدا لە سەربانی ماڵی خەزووری بەر تەلێکی گواستنەوەی تەزووی کارەبا کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لە دەستداوە”، ناوى باوه‌ڕ ئه‌حمه‌ده‌.

وتەبێژی پۆلیسی ڕاپەڕین باسی لەوەشکرد: “دوای پشکنینی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە ئه‌مڕۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کرایه‌وه‌”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this