مژدەيەک لە وەزيری خوێندنی باڵاوە بۆ دەرچوانی پۆلی 12

0
375

SNN

وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی داوا لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان دەکات، “بە رەچاوکردنی کوالێتی، زۆرترین دەرفەتی خوێندن بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە زانکۆ و پەیمانگەکان بڕەخسێنن”. بە گوتەی وەزیری خوێندنی باڵا، “بۆ یەکەمجار لە مێژووی خوێندنی باڵا لە دوو ساڵی رابردوودا” توانیویانە “زۆرترین رێژەی پلانی وەرگرتن بۆ دەرچووانی پۆلی 12” لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخان بکەن.

ئەمڕۆ دوشەممە، بەسەرپەرشتى د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا  و توێژینەوەى زانستى و ئامادەبونى ڕاوێژکار و بەڕێوەبەرانى گشتى وەزارەت، کۆبونەوەى لێژنەى باڵاى وەرگرتن بە بەشدارى نوێنەرى سەرجەم زانکۆ حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بەڕێوەچوو، لەکۆبونەوەکەدا پلان و بەرنامەکانى وەزارەت تایبەت بە وەرگرتنى خوێندکاران و قوتابیان بۆ ساڵى خوێندنى (٢٠٢١-٢٠٢٢) گفتوگۆى لەبارەوە کرا، هەروەک چەند بابەتێکى گرنگ و پەیوەست بە شێوازى وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان خرایەڕوو  بەرنامەى پێویستیان لەبارەوە بۆ دانرا.

لە سەرەتادا وەزیرى خوێندنى باڵا باسێکى لەبارەى سیاسەت و کارنامەى وەزارەت و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنى باڵا بەشێوەیەکى گشتى پێشکەشکردو دوپاتیکردەوە ئامانج لەم کۆبونەوەیە دانانى میکانیزم و پلانى وەرگرتنە بۆ ساڵى نوێى خوێندن، بە شێوەیەک پلانەکان هاوتەریب بێت بۆ سودى دەرچوان و پێداویستیەکانى بازاڕى کار، بۆ ئەمەش وتى: بۆ یەکەمجار لەمێژوى خوێندنى باڵا لە هەرێمى کوردستان لەماوەى دوو ساڵى ڕابردوو، توانیمان زۆرترین ڕێژەى پلانى وەرگرتن بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکان تەرخانبکەین و هەلى گونجاوى خوێندن لە زانکۆ حکومییەکان بۆ دەرچوان بڕەخسێنین.

د. ئارام محمد قادر دوپاتیشیکردەوە، وەزارەتى خوێندنى باڵا بەڕەچاوکردنى کواڵتى خوێندن و لەچوارچێوەى جێبەجێکردنى پلانێکى تۆکمە، کار بۆ وەرگرتنى خوێندکاران لە زانکۆ و پەیمانگەکان دەکات، بۆ ئەمەش بە زانکۆکانى ڕاگەیاند: بەڕەچاوکردنى کواڵتى، زۆرترین دەرفەتى خوێندن بۆ دەرچوانى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانى هەرێمى کوردستان بڕەخسێنن، لەو چوارچێوەیەشدا وەزارەت هاوکارو پاڵپشتى زانکۆکان دەبێت.

لەبەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا لەلایەن بەڕێوبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون و بەڕێوەبەرى تۆمارى گشتى زانکۆکان، گفتوگۆ لەبارەى شێواز و بابەتەکانى تایبەت بە پلانى وەرگرتن بۆ ساڵى نوێى خوێندن کراو بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this