“پارتی لە شكستی خۆی دەترسێت و دەنگی هاووڵاتیان دەکڕێت”

0
326

SNN-عەلی حەمە سەعید

ماوەی چەند ڕۆژێكە تیمێك كە لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی پێكهاتوون لەسەر ئاستی لق و ناوچەكانی پارتی لە سنوری بازنەی سێی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی بەناوی پێدانی دیاری و هاوكاری بەو كوڕو كچانەی كە تازە هاوسەرگیریان ئەنجامداوە یاخود ئەو خێزانانەی كە خۆیان بۆ هیچ لایەنێك یەکلانەكردووەتەوە كەوتوونەتە كڕینی دەنگ بۆ هەرخێزانێكیش بڕی 100 هەزار تا 200 هەزار دینار دەدەن بە مەرجێك بەڵین بدەن دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەن.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە چەند هاووڵاتییەكەوە بە  SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: ماوەی چەند ڕۆژێكە پارتی دیموكراتی كوردستان جۆرێك لە كڕینی دەنگی هاووڵاتیان و دەنگدەرانی سنووری بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی دەستپێكردووە، بە جۆرێك كە دەگەڕێن بەدوای ئەو خێزانانەی كە ژمارەی ئەندامەكانیان زۆرە و مافی دەنگدانیان هەیە، سەرەتا پرسیان پێدەكەن كە دەیانەوێت سەردانیان بكەن و یارمەتی و دیارییان بۆ ببەن، لەبەرامبەر ئەوەدا ئەوانیش بەڵێن بدەن كە دەنگ بە كاندیدەی پارتی دەدەن دواجار ئەگەر ئەندامانی خێزانەكە لەچوار كەس زیاتر بوو ئەوا بڕی 150 تا 200 هەزار دیناریان پێدەدەن بەناوی هاوكارییەوە.

ئەو هاوڵاتيانە باسيان لەوەشکردووە: كارێكی دیكەی تیمەكەی پارتی ئەوەیە كە بەدوای ئەو كوڕو كچانەدا دەگەڕێن كە تازە چونەتە پرۆسەی هاوسەرگیرییەوە بەناوی پێدانی دیاری بۆ هاوسەرگیرییكەیان بڕی 100 هەزار دیناریان پێدەدەن بەڵام دەبێت ئەو كوڕوكچەش بەڵینی ئەوە بدەن كە بەشداری پرۆسەی دەنگدان دەكەن و دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی دەدەن، لەهەندێك حاڵەتیشدا ئەگەر گومانیان لە كەسێك هەبێت كە پارەكەی وەرگرتووە و دەنگیان پێنادات داوای كارتی دەنگدانەكەی لێدەكەن كە لای خۆیان داینێن تا ڕۆژی دەنگدان و لەدوای دەنگدان كارتەكەی دەدەنەوە.

بە گوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN ، دەستبردنی پارتی بۆ ئەم جۆرە كارە لەدوای ئەوەدێت كە پارتی ترسی لە شكستی خۆی هەیە و دەزانێت كاندیدەكەیان لە بازنەی سێ ناتوانێت بە مافی خۆی دەربچێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this