نرخی نەوت دابەزينی بەرچاوی بەخۆوە بينی

0
353

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوتی خاو دابەزينی بەرچاوی بە خۆوە بينی و بەراورد بە دوێنێ سێ دۆلار دابەزيووە و بە  77دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەپێی هەواڵی ئاژانسە ئابوورييەکان ئەمڕۆ چواشەممە 29ی ئەیلوولی 2021 نرخی نەوتی برێنت لەکاتی کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا سێ دۆلار دابەزيوە و هەر بەرمیلێک بە  77دۆلار و  78سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، هەروەها نرخی نەوتی ئەمریکی بە 74 دۆلار و 2 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

شارەزايانی ئابووری پێيانوايە ئەم گۆڕانکارييە لە نرخی نەوتدا پەيوەستە بە بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوت ئەوەش بەهۆی بەرزی نرخی خەڵوز و گازوايل هاوکات لەگەڵ کەمبوونەوەی خستنەرووی لە بازاڕدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this