لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان چەند بڕیارێکی راگەیاند

0
386

SNN

لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژادنەکان لە سلێمانی چەند بڕیارێکی لەبارەی پرۆسەی هەڵبژاردنەوە راگەیاند، لەوانە قەدەغەکردنی بردنە ژوورەوەی موبایل بۆ ناو بنکەکان لە رۆژی دەنگداندا.

بەپێی راگەیەنراوێکی لیژنەکە، سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت دەبێت پابەندبن بە بێلایەنبوونیان لەکاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10ی مانگی داهاتوو، جەختیشی کردوەتەوە، کە بانگەشەکردن لەناو فەرمانگەکاندا قەدەغەکراوە.

هەر بە گوێرەی راگەیەنراوەکە، تا 5ی مانگی داهاتو دابەشکردنی کارتەکانی دەنگدان لەلایەن نوسینگەکانی کۆمسیۆنەوە بەردەوام دەبێت.

لیژنەی باڵای ئاسایشی هەڵبژاردنەکان لەپارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، کارمەندانی بیانی کەناڵەکانی راگەیاندن دەبێت لەنوسینگەی سەرەکی کۆمسیۆن لەبەغدا یان لە هەولێر مۆڵەتی کارکردن لەرۆژی هەڵبژاردنەکان وەربگرن، هەروەها کارمەندانی ناوخۆی کەناڵەکانی راگەیاندن لەنوسینگەکانی کۆمسیۆن لەپارێزگاکان دەتوانن مۆڵەتی کارکردن وەربگرن.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە دەنگدانی تایبەت رۆژی 8ی توشرینی یەکەم بەڕێوەدەچێت و کاتژمێر شەشی بەیانی رۆژی 9ی تشرینی یەکەمیش بانگەشە رادەگیرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this