کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق “ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردنەکان کردووە”

جەلیل خەڵەف سەرۆکی کۆمسیۆن
SNN
جەلیل عەدنان خەلەف سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند: ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی 10 تشرینی یەکەم کردووە و 17 ملیۆن دەنگدەر کە کارتی بایۆمەترییان وەرگرتوەتەوە، دەتوانن لە 10ی مانگی داهاتودا دەنگ بدەن، بۆیە داوا لەهاووڵاتیان دەکەن بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن چونکە باوەڕیانوایە “بەشداریکردن لەدەنگدان تاکە دەرچەی چاکسازییە”.
سەرۆکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا باسی لەوەشکرد، “ئامادەکاری تەواومان بۆ هەڵبژاردنەکان کردووە و نەتەوە یەکگرتووەکانمان لەکۆتاییهاتنی ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن ئاگادار کردوەتەوە، بۆیە ئومێد دەخوازین خەڵکێکی زۆر بەشداری هەڵبژاردن بکەن”.
هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەددا روونیشی دەکاتەوە “پلانی پێشوەختەمان هەبوو بۆ ئامادەکارییەکانی پرۆسەی هەڵبژاردن، هەروەها لەم کاتەدا 112 چاودێری بیانی گەیشتونەتە عێراق و 640 رۆژنامەنوس و نوێنەری کەناڵی بیانیش هەڵبژاردنەکانی عیراق روماڵ دەکەن، هەر کەسێک دەنگ نەدات، دەرفەت دەدات بە کەسێکی دیکەی لەشوێنی ئەودا دەنگ بدات، هەروەها بەهۆی سەرپێچی تا ئێستا 20 کاندید دورخراونەتەوە و داواش لە میدیاکاران دەکەین سەرپێچییەکانمان بۆ دەربخەن”.
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
13كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 ڕۆژ لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
2كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
13كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش