ئەم كابینەیەی حكومەت 200 ملیۆن دۆلاری هەڵەبجە لە دهۆک دەکاتە پرۆژە

0
294

SNN-عەلی حەمەسەعید

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئاماژە بەوەدەكات، ساڵی 2012 لیستێكی پڕۆژەی خزمەتگوزاریی بڵاوكرایەوە كەبڕیاربوو لەسەر بودجەی نەوت دروستبكرێن، دروستكردنی فڕۆكەخانەی دهۆك لە ژمارە چواری لیستەكەدابوو و كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بەبڕی 200 ملیۆن دۆلار پرۆژەكانی هەڵەبجە، كە لەڕیزبەندی دووەمدابوو خۆیان نەکردە خاوەنی.

كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: ڕۆژی 21ی ئەم مانگە سەرۆكی حكومەتی هەرێم سەردانی پرۆژەی فڕۆكەخانەی دهۆكی كرد لە كاتێكدا بودجەی ئەم پرۆژەیە لەسەر بودجەی نەوتە و ساڵی 2012 بەڵێندراوە كە بە بڕی 200 ملیۆن دۆلار پرۆژەكانی هەڵەبجە كە لە ڕیزبەندی دووەمدایە، جێبەجێبكرێن بەڵام پرۆژەكانی هەڵەبجە كە لە ڕیزبەندی دوەمدایە نە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران و نە وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هیچ كات خۆیان ناكەن بە خاوەنی بەڵێنەكانی ئەو بودجەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرەڕای ئەوەی ئەو 200 ملیۆن دۆلارە بۆ هەڵەبجە جێبەجێنەكراوە، لەگەڵ دەستبەكاربوونی ئەم كابینەیەش ئەو لیستەی كە بڕی پارەكەی هەڵەبجە و ناوی پرۆژیكانی لەسەر دیاریكرابوو لەسەر ماڵپەڕی فەرمی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان سڕاوەتەوە و كەس نازانێت چارەنووسی ئەو پارەیەی هەڵەبجە چی بەسەرهات.

وتەكانی جێگری پارێزگاری هەڵەبجە لەكاتێكدایە كە لە دوای بە پارێزگاكردنی هەڵەبجەوە نە سەرۆكی هەرێم و نە سەرۆكی حكومەت سەردانی هەڵەبجەیان نەكردووە و هیچ پرۆژەیەكی ستراتیژیش لەو پارێزگایە نەكەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام سەرۆكی حكومەت چەندین جار سەردانی پارێزگای هەولێر و دهۆكی كردووە چەندین پرۆژەی خستووەتە بواری جێبجێكردنەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this