گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ سێشەممە 19/5/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
929
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان

SNN Sport

ئەمڕۆ سێشەممە 19/5/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو….

ئاس:

 

  • گۆڵکارێکی مێژوویی.
  • هالاندی یاریزانی تۆپی پێ تەنیا تەمەنی 19ساڵە،لە مناڵییەوە یاریزانێکی دارێژراوەو گۆڵکارێکی بێ هاوتایەو جەستەیەکی زۆر بەهێزی هەیە.
  • کاتێک 5 ساڵ بووە توانیویەتی 65 سم باز بدات بە خێرایی 36 کم لە کاتژمێرێکدا رای کردووەو لە ماوەی ساڵێکدا 12 کگم ماسولکەی بەدەستهێناوە.
  • دوای تەوابوونی یارییەکانی هەفتەی 26ی خولی ئەڵمانیا تۆپی پێ بە قۆناغێکی تردا تێدەپەڕێت.

مارکا:

  • هازارد بە خێرایی لە پێکان باش دەبێتەوەو ئەو یاریزانە هەست بە توانایەکی جەستەیی باش دەکات، بەڵام پێویستی زۆری بە کاری زیاتر هەیە بۆ گەڕانەوەی توانای جەستەیی خۆی.
  • ئەو یاریزانە لەگەڵ یاریزانانی هاوڕێی راهێنانی کردووەو دەیەوێت بۆ بەدەستهێنانی نازناوەکان لەگەڵ یانەکەی بێت.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید گرنگی بە کۆرزاوای یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان دەدات.
  • یانەی ریاڵ بیتس داوای کردووە یارییەکی دۆستانە لەگەڵ یانەیەکی تر ئەنجام بدات پێش ئەوەی یارییەکانی ئەم وەرزە دەستپێبکاتەوە.

 

سپۆرت:

 

  • پیرۆزە.. یانەی بەرشەلۆنە یەکەم مەشق و راهێنانی دەستپێکردەوەو نزیکە لە گەڕانەوە بۆ یارییەکان ئەمەش دوای 2 مانگ ، راهێنانەکان بە دوو بەشی 10 یاریزانی ئەنجامدرا.
  • کارەکانی گواستنەوەی پیانیچ دەرگا بۆ هێنانی لاوتارۆ مارتینیز دەکاتەوەو دەستکەوتنی 25 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی سیمیدۆ وا لە بەرشەلۆنە دەکات گرێبەستی لاوتارۆ ئەنجام بدات.

 

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

 

  • گواستنەوەی لاوتارۆ مارتینێز گرێبەستێکی ستراتیجی دەبێت بۆ داهاتوو لەگەڵ دی یۆنگ و تیرشتیگن، ئێستا لەگەڵ دابەزینی نرخی یاریزانان، نرخی ئەویش کەمبووەتەوە و کاتێکی گونجاوە بۆ گواستنەوەی.
  • دوای 2مانگ یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گروپی 10 یاریزانی راهێنانی بە کۆمەڵی کردەوە.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this