فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێن

0
532

SNN

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەوە بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێن.

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراقی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌مە ڕایگه‌یاند: به‌ گه‌شتیاران و سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی فڕۆكه‌وانی گشتی له‌ عێراق ڕاده‌گه‌یه‌نین كه‌ سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق (به‌غدا، هه‌ولێر، نه‌جه‌ف، سلێمانی و به‌سڕه‌) بۆ ماوه‌ی 3 ڕۆژ داده‌خرێن.

ڕاشیگه‌یاند: بڕیاره‌كه‌ له‌ كاتژمێر 9ی شه‌وی ڕۆژی 9ی مانگی داهاتوو تا كاتژمێر 6ی به‌یانی ڕۆژی 11ی هه‌مان مانگ جێبه‌جێ ده‌كرێت.

بڕیاری داخستنی فڕۆكه‌خانه‌كان په‌یوه‌ندی به به‌ڕێوه‌چوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ بڕیاره‌ ڕۆژی 10ی مانگی داهاتوو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكانی عێراق به‌ڕێوه‌بچێت، ئەو ڕێوشوێنانە بۆ زامنكردنی پاراستنی تەواوەتی پرۆسەی هەڵبژاردنە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this