تەندروستی عێراق: ئەگەری سەرهەڵدانی شەپۆلی چوارەم و جۆری نوێی کۆرۆنا هەیە

0
252

SNN

وەزارەتی تەندروستی عێراق لە راگەیەندراوێکیدا هۆشداریدا لەوەی عێراق لەبەردەم سەرهەڵدانی چوارەم شەپۆلی کۆرۆنادایە.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو: لە کاتێکدا کە ئێستا ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا رووی لە کەمبوونەوە کردووە، مەترسی سەرهەڵدانی شەپۆلێکی دیکەی نەخۆشییەکە لەئارادایە و بەدووریشی نازانین جۆری تازەتری کۆرۆنای گۆڕاو لە وڵاتەکەدا دەربکەوێت. هۆکاری ئەوەش دەگەڕێنێتەوە بۆ بەربڵاوی نەخۆشییەکە لەسەر ئاستی جیهان.

تەندروستی عێراق رایگەیاندووە لە سێ مانگی داهاتوودا بڕێکی زۆر لە ڤاکسینی کۆرۆنا دەگاتە وڵاتەکە.

جەختیشی لەوەکردووەتەوە تاکە رێگا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی پەتاکە لە عێراق ئەوەیە ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتیان ڤاکسین وەربگرن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this