تەڤگەری ئازادی پشتگیری لە ژمارەیەک کاندیدی هاوپەیمانی کوردستان دەکات

0
272

SNN

تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی كوردستان، پشتگیریی خۆی بۆ چەند كاندیدێك لە بازنەكانی هەڵبژاردن ڕاگەیاند کە بەشێکیان سەر بە هاوپەیمانی کوردستانن.

ئەو کاندیدانەی هاوپەیمانی کوردستان کە تەڤگەری ئازادی پشتگیرییان لێدەکات هەریەک لەمانەن: ئیمان عەبدولرەزاق محەمەد کاندیدی بازنەی سێی دهۆک، لە بازنەی (٢) کەرکوک دکتۆر گەیلان قادر، لە بازنەی (١)ی ھەولێر فەیسەڵ کەریم خان برادۆستی، لە بازنەی (٣)ی ھەولێر کۆیە ھەرێم کەمال ئاگا کاندیدی هاوپەیمانی ژمارە٢٠ .

تەبگەری ئازادی دەڵێت: لە بازنەی ٣ی سلێمانی پارێزگای ھەڵەبجە و شارەزور پشتگیری چرۆ حەمە شەریف دەکەین، لە بازنەی دووی سلێمانی دەنگ بە دکتۆرە نەرمین معروف کاندیدانی هاوپەیمانی کوردستان دەدەین.

لە كۆتایی ڕاگەیەندراوەكەیدا، تەڤگەری ئازادی بانگەوازی لە ئەندام و دۆست و لایەنگرانیان دەکات، ئەو مافە دەستوریەی خۆیان بە کار بھێنن و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

ڕۆژی 10ی ئەم مانگە هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق ئەنجامدەدرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this