200 مليارەکەی بەغدا گەيشت

0
416

SNN-عەلی حەمە سەعید

دوای ئەوەی زیاد لە هەفتەیەك گەیشتنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێمی كوردستان دواكەوت، بەڵام ئەمرۆ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بڕی ئەو پارەیە خرایە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێمیش هۆكاری دواكەوتنی پارەكەی بەغدا ڕووندەكاتەوە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی باڵای وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو: دوای ئەوەی لە دوو هەفتەی پێشوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق نوسراوی ڕەزامەندی ناردنی 200 ملیار دینار ئاراستەی وەزارەتی دارایی عێراق كرد، بەڵام ناردنی ئەو پارەیە لە لایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە تا ئەمڕۆ دواكەوت و ئەمڕۆ پاڵپشت بە نوسراوەكەی ئەنجومەنی وەزیران وەزارەتی دارایی عێراق بڕی 200 ملیار دیناری خستە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشكرد: هۆكاری دواكەوتنی ئەو پارەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزارەتی دارایی عێراق بۆخۆی لە 28ی هەموو مانگێك دەستدەكات بەدابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران و وەزارەتە جیاوازەكان ناردنی پارەكەی هەرێمیش وەك وەزارەتێك مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت، هاوكات هۆكارێكی دیكە پەیوەندی بەو ڕێكارە كارگێڕیی و یاساییانەوە هەیە كە دەبێت بۆ ناردنی ئەو 200 ملیار دینارە بگیرێنە بەر ئەوە سەرەڕای ئەوەی لەم هەفتەیەدا چەند پشوویەكی تێكەوت ئەوەش هۆكار بوو بۆ درەنگ گەیشتنی پارەكەی بەغدا.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو: ئەوە بۆ جاری سێیەمە بەغدا بڕی 200 ملیار دینار دەخاتە سەر ژمارە حسابی بانكی هەرێم، بەوهۆیشەوە وەزارەتی دارایی هەرێم توانیویەتی كۆتایی بە لێبڕینی مووچە بهێنێت، بۆیە هەتا بەغدا ئەو 200 ملیار دینارە ڕەوانە بكات ئەوا دابەشكردنی مووچەش بە %100 دابەشدەكرێت و بڕیاریشە تا دەستبەكار بوونی كابینەی نوێ‌ ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی كوردستان بەردەوامی هەبێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this