وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی بەهای دۆلار بڵاوکردەوە

0
474

SNN

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند: لەماوەی 9 مانگی ڕابردوودا بەرزكردنەوەی بەهاكەی بەرامبەر دینار بووەتە هۆی بەرزكردنەوەی یەدەگی نەختینەیی.

وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا ئەوەی خستوەتەڕوو: “یەدەگی نەختینەیی عێراق 54 ملیار دۆلار بووە لە 9 مانگی رابردوو بەرزبووەتەوە بۆ 60 ملیار دۆلار و گۆڕینی بەهای دۆلار بووەتەهۆی كەبوونەوەی خواست لەسەر دراوی بیانی و ئەمەش كاریگەریی باشی هەبووە بۆ كەمكردنەوەی هاوردە و زیادكردنی بەرهەمی ناوخۆ”.

وەزارەتی دارایی عێراق جەخت لەوەش دەكاتەوە گۆڕینی نرخ بۆ 145 هەزار دینار بەرامبەر 100 دۆلار ئامانج لێی بنیادنانی ژێرخانێكی بەرهەمهێنەرە لە دەرەوەی نەوت.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this