یۆنان: تورکیا بەمەبەست کۆچبەرمان بۆ دەنێرێت

0
210

SNN

وەزیری پەنابەرانی یۆنان تورکیای تۆمەتبارکرد بەوەی بەمەبەست سنوورەکانی بۆ کۆچبەران دەکاتەوە تا لە رێگەی خاکی وڵاتەکەوە خۆیان بگەیەننە یۆنان و دواتریش وڵاتانی ئەوروپا.

نۆتیس میتاراکیس وەزیری پەنابەرانی یۆنان لە لێدوانێکیدا ئەوەشی خستەڕوو: “هەموو کۆچبەرێک کە دەگاتە یۆنان مافی پەنابەرێتی پێنادرێت لە وڵاتانی ئەوروپا”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “پێویستە رێگەیەکی یاسایی بدۆزینەوە بۆ ئەو کۆچبەرانەی کە خوازیارن بگەنە ئەوروپا”.

ناڕەزاییەکانی وەزیری پەنابەرانی یۆنان لەکاتێکدایە شەپۆلی کۆچ لە تورکیاوە بەرەو ئەوروپا بەردەوامی هەیە و هەندێک جاریش رووداوی نەخوازراوی لێدەکەوێتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this