حەوت حزبی کوردستان پشتیوانی خۆیان بۆ هاوپەیمانی کوردستان راگەیاند

0
750

SNN

حەوت حزبی کوردستان لەراگەیەنراوێکی هاوبەشدا پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستان راگەیاند و داوایان لە لایەنگرانی حزبەکانیان کرد لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان دەنگبدەن بە کاندیدەکانی هاوپەیمانی کوردستان.

ئەو حەوت حزبە کە پێکهاتون لە (پارتی نەتەوەیی کوردستان، پارتی سەوزی کوردستان، حزبی رزگاری کوردستان، حزبی پێشکەوتنخوازی کوردستان، بزوتنەوەی ئاشتیخوازاکانی کوردستان، بزوتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان و بزوتنەوەی چاکسازی نیشتیمانی) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسيدا داوایان لە هاوپەیمانی کوردستان کرد لە پەرلەمانی داهاتووی عێراق لەچوارچێوەی قەوارەیەکی یەکگرتودا کار بۆ بەدیهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان بکەن.

ئاماژەيان بەوەشکرد: لەپێناوی دروستکردنی یەکڕیزی کورد لەبەغدا و پاراستنی مافەکانی هەرێم و بەتایبەتی هاووڵاتیانی ناوچە کێشەلەسەرەکان، دروستکردنی هاوپەیمانی کوردستان بە هەنگاوێکی مێژویی و ستراتیژی گرنگ دەزانین و سەرخستنی ئەو لیستە زامنی پاراستنی مافەکانمان دەکات”.

هاوکات د.سۆران جەمال تاهير ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی پەيوەندييەکانی يەکێتی لە کۆنفرانسەکەدا رايگەياند: سکرتێری ئەو حزبانە باسیان لە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندییەكان و یەكخستنەوەی نێوماڵی كوردی كرد، و پشتیوانی خۆیان بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان دووپاتكردووە، داویان لە هاووڵاتیان كرد بەجۆشەوە بچنە سەر سندوقەكانی ودەنگ بەهاوپەیامانی كوردستان بدەن، لە پێناو رەخساندنی زەمینەی لەبار بۆ چارەسەركردنی كێشە و گرفتە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكوومەتی فیدراڵی عێراق، و پاراستنی دەستكەوتەكانی هەرێمی كوردستان، و پتەوكردنی رۆڵ و پێگەی كورد لە بەغدا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this