پێنج ئەندامی خێزانێک لە چەمچەماڵ سوتان

0
300

SNN

وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ رایگەیاند: بەهۆى گڕگرتنى بتڵى غازە پێنج ئەندامى خێزانێک سوتان و چەند کەسێکیان تەندروستیان ناجێگیرە. 

شەریف رەحیم وتەبێژى تەندروستى چەمچەماڵ لە لیدوانیکيدا راگەیاندووە: “ئەمشەو لەگەڕەکى ئاشتى چەمچەماڵ پێنج ئەندامى خێزانێک سوتاون، کە بەوتەى خۆیان بەهۆى گڕگرتنى غازەوە بووە”.

وتیشى “ئەو پێنج کەسە لە دوو ئافرەت و پیاوێک و دوو منداڵ پێکهاتوون”.

شەریف رەحیم باسى لەوەشکرد: سیان لە ئەندامانی خێزانەکە بەهۆى ناجێگیریی تەندروستیانەوە رەوانەى سلێمانى کراون، ئەوانەى دیکەش لەژێر چاودێریدان.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this