فڕۆکەخانەی سلێمانی 24 گەشتیاری خەڵکی هەرێمی کوردستانی دەستگیرکرد

0
412

SNN

فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕایگەیاند: دوێنێ 24 گەشتیارمان دەستگیرکردووە کە بەنیازبوون بە جۆرێک لە بەڵگەنامە کە فەرمی نەبووە گەشتی وڵاتی هۆڵەندا بکەن و بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەکەش دەڵێت “سەرجەمیان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.” 

فرۆکرخانەی سلێمانی لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردووەتەوە: “لە چوارچێوەى جێبەجێکردنی کاروباری فڕۆکەخانە و کۆنتڕۆڵکردنی ‏سەفەری گەشتیاران بۆ دەرەوەی وڵات بنکەی نیشینگەى فڕۆکەخانە بەھۆی شارەزایی و لێھاتوویی ئەفسەر و کارمەندەکانیان و بە هاوکارى ئاسایشی فڕۆکەخانە, لە ‏ڕۆژى 5/10/2021 لە گەشتى (سلێمانی- دوسلدۆف) توانیان ڕێگرى بکەن لە ‏هەوڵێکى ساختەکارى گروپێکى گەشتیاران کە ژمارەیان (٢٤) گەشتیار بوو”.

دەشڵێت “گروپەکە بە ‏نیازبوون گەشتى دەرەوەى وڵات بکەن, بەڵام دوای وردبینی لە دۆکیومێنت ‏و بەڵگەکانیان دەرکەوت، هەڵگرى جۆرێک لە دۆکیومینتن کە هیچ بەڵگەیەکى ‏فەرمی نەبووە بۆ سەفەرکردن بۆ دەرەوەى وڵات, گروپەکە گواستراونەتەوە ‏بۆ بنکەى پۆلیسى فڕۆکەخانە و لە ئێستادا لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدان و ‏چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی لای دادگا دەبێت”.‏

هاوکات لە راگەيەندراوەکەدا هاتووە: “دەستخۆشی وسوپاسى بەرپرس و ئەفسەر و کارمەندانى بنکەى ‏نیشینگەى فڕۆکەخانە و تیمەکانى ئاسایش دەکەین لە جێ بە جێ کردنى ‏ڕێکار و ڕێنماییەکانى گەشتکردن وڕێگە نەدان بە دزەکردنى هیچ کەس و ‏گروپ و گەشتیارێک کە بیانەوێت بە شێوەى نایاسایی فڕۆکەخانەمان بەکار ‏بهێنن بۆ گەشتکردن”.‏

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this