رۆژنامەیەکی ئەڵمانی: یۆنان و کرواتیا بە نهێنی کۆچبەران دیپۆرتدەکەنەوە

0
199

SNN

دوای ئەوەی رۆژنامەی دێر شپیگڵی ئەڵمانی بڵاویکردەوە کە هەردوو وڵاتی یۆنان و کرواتیا بەنهێنی کۆچبەران دیپۆرتدەکەنەوە، کۆمسیۆنی ئەوروپا رایگەیاند بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەکەن.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە هێزە تایبەتەکانی یۆنان و کرواتیا چەندین ئۆپراسیۆنیان بۆ دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بەشێوەیەکی نافەرمی، بەڕێوەبردووە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا 11 ئۆپراسیۆنی لەوجۆرە دەردەکەوێت کە لەلایەن پۆلیسی کرواتیاوە ئەنجامدراوە.

هاوکات بەگوێرەی ڤیدیۆیەکی دیکە، هێزی دەریاوانی یۆنان کۆچبەران ناچاردەکەن بگەڕێنەوە بۆ دەریای ئیجە.

لەبارەی بەزۆر گەڕاندنەوەی کۆچبەران،  وتەبێژێک بەناوی کۆمسیۆنی ئەوروپاوە رایگەیاندووە کە بەدواداچوون بۆ ئەو پرسە دەکەن.

وتیشی: “کۆمسیۆنی ئەوروپا زۆر بە توندی ئیدانەی بەزۆر گەڕاندنەوەی کۆچبەران دەکات و ئەو کارە پێشێلکاری یاسایە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this