لە دەنگدانی تایبەت گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان لە چەند بنكەیەك دروستبووە

0
183

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرەڕای ئەوەی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان چەند ڕۆژیكە سەرقاڵی تاقیكردنەوەی ئامێرەكانی دەنگدان و ڕاهێنانی كارمەندانی كۆمیسیۆنە بۆ ئەوەی لەڕۆژی دەنگدان هیچ گرفتێك دروست نەبێت، بەڵام ئەمڕۆلەگەڵ كردنەوەی بنكەكانی دەنگدانی تایبەت لە چەند وێستگەیەكی دەنگدان گرفتی كارنەكردنی ئامێرەكانی دەنگدان سەریهەڵداوە بەوهۆیشەوە وێستگەیەكی دەنگدان داخرا.

محەمەد رەحیم، یەكێك لە دەنگدەرانی دەنگدانی تایبەت لە سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە كاتژمێر شەش و 30 خولەكە چوينە بەردەم بنكەی ڕوناكی لە گەڕەكی بەكرەجۆی سلێمانی بەمەبەستی دەنگدانی تایبەت، لە كاتژمێر حەوت بنكەكە بەڕووی دەنگدەراندا كرایەوە، بەڵام دوای چەند خولەكێك دەنگدان لە دوو وێستگەی ئەو بنكەیە ڕاگیرا ئەوەش بەهۆی دروستبوونی كێشەی تەكنیكی لەئامێرەكانی دەنگدان.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەهۆی داخستنی ئەو دوو وێستگەیەوە لەو بنكەی دەنگدانە قەرەباڵغییەكی زۆر دروست بووە وبەوهۆیشەوە نیگەرانی لای هێزە ئەمنییەكان دروست بوو كە لەو وێستگەیە دەنگدەدەن، بەلام بەرپرسانی كۆمیسیۆن سەقالی چاككردنەوە و بەگەرخستنەوەی ئەو ئامیرانەنە كە لە كار كەوتوون.

بە گوێرەی زانیارییەكانی SNN جگە لەو بنكەی دەنگدانی بەكرەجۆ لە چەند ویستگەیەكی دەنگدانی تایبەت لە سنوری قەزای سەیدسادق و شارەزوور هەمان كێشەی كارنەكردنی ئامیرەكانی دەنگدا دروست بووە بەرپرسانی كۆمیسیۆنیش سەرقاڵی چاككردن بەكارخستنەوەی ئامێرەكانی دەنگدانن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this