ئەو خۆڵەی چین لەسەر مانگەوە هێناویەتی تەمەنی دوو ملیار ساڵە

0
320

SNN

کەشتییەکی ئاسمانی چین، بەناو ی Chang’e-5 نموونەی لە چەند تاوێرێکی سەر مانگ وەرگرتووە و دوای پشکنین دەرکەوتووە کە تەمەنی نموونەکان دوو ملیار ساڵە.

بەگوێرەی هەواڵێکی کەناڵی  BBC ئەو نموونانەی لە کانوونی یەکەمی 2020دا لە خۆڵ و بەردی سەر مانگ وەرگیراون تەمەنیان لەوە کەمتر بووە کە پێشبینی دەکرا، زاناکان ئەو نموونانەیان لەو بەشەی مانگ وەرگرتووە کە روو بە زەوییە و دەرکەوتووە تەمەنیان دوو ملیار ساڵە و لە شلەی تواوەی ناو گڕکان دروستبوون.

زاناکان پێشیان وایە کە هەبوونی گڕکان پێویستی بەوەیە کە لەو شوێنەی مانگدا سەرچاوەیەکی بەهێزی گەرمی هەبووبێت.

وردەکاری لێکۆڵەینەوەکەش لە گۆڤاری”Science”دا بڵاو کراوەتەوە.

کەشتییە ئاسمانییەکەی چین لە 24ی تشرینی دووەمی 2020دا رەوانەی بۆشایی ئاسمان کرابوو و لە 16ی کانوونی یەکەمی 2020دا گەڕابووەوە بۆ سەر زەوی.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this