وردەكاری كشانەوەی كاندیدەكانی حزبی سۆسیالست لەبەرژەوەندی پارتی لە SNNەوە بزانە

0
367

SNN-عەلی حەمە سەعید

هەرچەندە بە پێی یاسای كۆمسیۆن هیچ كاندیدێك مافی كشانەوەی لە پرۆسەی هەڵبژردن نەماوە و وادەكەی بەسەر چووە، بەڵام لەسەر داوای پارتی و لە  نەرامبەر چەند دەستكەوتێكی مادی و پێدانی چەند پلەو پۆستێك بەو حزبە، سۆسیالیست زۆربەی كاندیدەكانی لە پارێزگاكانی سلێمانی و هەولێر دهۆك لەبەرژەوەندی پارتی كشاندەوە  SNN یش نهێنی كشانەوەی ئەو كاندیدانەی سۆسیالیست ئاشكرا دەكات.

تانیا تاهیر، ئەندامی مەكتەبی سیاسی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی حزبماندا بە كۆی زۆرینەی ئەندامانی سەركردایەتی و مەكتەبی سیاسی، پێمان باش بوو كە لەو بزنانەی چانسی دەرچوونی كاندیدەكانمان لاوازە بۆ ئەوەی دەنگی دەنگدەرەكانمان بە فیڕۆ نەڕوات پێمان باشبوو كە كاندیدەكانمن لە چەند بازنەیەكی هەڵبژردن بكشێنینەوە و دوا لە دەنگدەرەكانمان بكەین دەنگ بە كاندیدی ئەو حزبانە بدەن كە چانسی دەرچونیان زیاترە.

ئاماژەی بەوەشكرد: ئێمە بە ئاشكرا لە كۆبوونەوەی ئەندامان و لایەنگران و مووچەخۆرانی حزبی سۆسیالیست داوامان لێكردوون كە لە بازنەی سێی پارێزگای سلێمانی دەنگ بدەن بە كاندیدەكەی پارتی، چونكە دڵنیابووین كە كاندیدەكەمان دەنگی پێویست ناهێنێت بۆیە بە باشمان زانی دەنگ بە كاندیدەكەی پارتی بدەین.

هاوكات لەدواین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردیەتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بڕیاردراوە كە  لەپێناو بەرژەوەندیی نیشتمانی و یەكخستنی هەوڵ و دەنگەكان لە ژمارەیەك لە بازنەكانی هەرسێ پارێزگای سلێمانی، هەولێر، دهۆك، بازنەكانی شارەزوور و هەڵەبجە، پشتیوانیی لە كاندیدەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت بۆ ئەو مەبەستەش لە پارێزگای هەولێر، لە بازنەكانی دوو و سێ‌ و چوار، لە پارێزگای سلێمانی لە بازنەی یەك و سێ‌ و چوار و پێنج، لە پارێزگای دهۆك لە بازنەكانی یەك و دوو و سێ‌  پشتیوانیی لە كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان بكرێت.

بە گویرەی زانیارییەكانی SNN لە بەرامبەر ئەو پشتیوانییەی حزبی سۆسیالیست لە كاندیدەكانی پارتی و دەنگدانی سۆسیالیست بە كاندیدانی پارتی دوای چەندین كۆبوونەوەی نێوان ئەو دوو حزبە دێت، كە لە كۆبوونەوەكاندا پارتی داوای لە سۆسیالیست كردووە لەبەرامبەر پیدانی پۆستی وەزیری شەهیدان و كاروباری ئەنفالكراوان بە برای سكرتێری حزبی سۆسیالیست، دەبێت ئەو حزبەش پاداشتی پارتی بداتەوە و بڕیاربدات بە پشتیوانی لە پارتی و سەرخستنی كاندیدەكان، هەرچەندە لە سەرەتادا بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی حزبی سۆسیالیست لەگەڵ جێبەجێكردنی ئەو داواكارییەی پارتی نەبوون بەڵام دواجار ئەوانیش ڕازیكراون.

SNN ئەوەشی زانیوە كە لەبەرامبەر كشانەوەی ئەو كاندیدانەی حزبی سۆسیالیست پارتی بەڵێنی ئەوەی داوە كە سەرجەم تێچووی بانگەشەی هەڵبژاردنی حزبی سۆسیالیست لە ئەستۆ بگرێت و هاوكات لە داهاتووشدا بە پێدانی چەند پۆستێكی حكومی لە سەر ئاستی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری چەند دامەزراوەیەكی حكومی بدرێت بە حزبی سۆسیالیست.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this