تەندروستی سلێمانی چەند رێنماييەکی بۆ رۆژی دەنگدان بڵاوکردەوە

0
155

SNN

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی سلێمانی چەند رێنامایییەکی تایبەت بە رۆژی دەنگدانی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات لەکاتی بەشداریکردنینان لە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن و رەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:

  • لەکاتی چوونت بۆ دەنگدان ماسک ببەستە و دەستکێش بەکاربهێنە.
  • پابەندی دووری نێوانتان بن، دووری نێوانتان لە یەک مەتر کەمتر نەبێت.
  • قەرەباڵغی درووست مەکە و مەبە هۆی گواستنەوەی ڤایرۆس.
  • کاتێک دەستت بەر هەر کەرەستە و کەلوپەلێک دەکەوێت راستەوخۆ دەستەکانت بشۆ یان بە جێڵی پاککەرەوە پاکی بکەرەوە.
  • کاتێک سندوقەکانی دەنگدان بە کۆتا دەگەن هەوڵبدە زووو زوو دەستەکانت پاکژ بکە و دەستکێش و ماسک لا نەبرێت.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this