12 وڵاتی ئەوروپی خوازیارن سنوورەکانیان دابخەن

0
176
کۆچبەران

SNN

له‌ ترسی دروست بوونی لێشاوی كۆچبه‌ران به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا، 12 وڵاتی ئه‌ندام داوا له‌ برۆكسێل ده‌كه‌ن بودجه‌یان بۆ ته‌رخان بكرێت تاكو سنوره‌كانی خۆیان به‌ ته‌لبه‌ن دابخه‌ن.

وه‌زیرانی 12 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا: نه‌مسا، بوڵغاریا، قوبروس، چیك، دانیمارك، ئیستۆنیا، یۆنان، هه‌نگاریا، لیتوانیا، لاتڤیا، پۆڵه‌ندا و سڵۆڤاكیا، داوایەكیان ئاراسته‌ی كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا كرد كه‌ پێویسته‌ ئه‌وان بودجه‌ی تایبه‌تیان بۆ ته‌رخان بكه‌ن، تاكو سنوره‌كانی خۆیان له‌ ئه‌گه‌ری دروست بوونی لێشاوی كۆچبه‌ران، بپارێزن و دابخه‌ن.

ده‌شڵێن، وڵاتانی سێیه‌م مافی ئه‌وەیان نیه‌، یه‌كێتی ئه‌وروپا و سیسته‌می مافی په‌نابه‌ری به‌كار بهێنن بۆ مه‌رام و بەرژەوەندی خۆیان، یاخود هه‌ڕه‌شه‌مان لێ بكه‌ن به‌هۆی ڕووداوه‌كانی ئه‌فغانستان.

ئەمە لەکاتێکدایە لێشاوی کۆچ دەستیپێکردووەتەوە و یۆنانیش رەخنەی لە تورکیا هەیە کە سنوورەکانی بەڕووی کۆچبەران کردووەتەوە تا خۆیان بگەیەننە ئەوروپا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this