خالید شوانی: بە ناوی چەکدارە کوژراوەکانی داعشەوە دەنگدراوە

0
316

SNN

خالد شوانی لێپرسراوی لیژنەی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی کوردستان رایگەیاند: خەڵکێکی زۆری داعش کە کوژراون بە ناوەکانیانەوە دەنگ دراوە لەدەنگدانی تایبەت.

وتیشی: “ئەو بەڵگانەی لەسەر خروقاتەکانی دەنگدانی تایبەت کۆمان کردووەتەوە دەیدەین بە ئاسایشی نیستیمانی و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکان و کۆمسیۆنی عێراق، داوامان کردوە وردبینی بەسەر ناوی ئەو داعشانە بکرێت کە تۆماری بایۆمەتریان بۆ کراوە”.

خالید شوانی وتی: هەندێ لە عەرەبەکان دەستکاری تۆماری دەنگدانیان کردووە، گۆڕانکاری لە کۆمسیۆنی کەرکوک کراوە و کورد لابراوە، ناوی داعش تۆمار کراوە. وتیشی: “سکاڵامان لەکۆمسیۆن تۆمار کردووە بەپێی بەڵگەکانمان سکاڵامان لەو کەسانە تۆمار کردوە کە کەسایەتی سیاسی گەورەی عەرەبن موئامەرەیەکی گەورەو فراوان دژی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە دەستی پێکردووە”.

دوێنێ دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرتاسەری عێراق بەڕێوەچوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this