بە قەزاكردنی ناحییەی عەنكاوە بانگەشەی هەڵبژردن بوو هیچ ڕێكارێكی یاسایی وەرنەگرتووە

عەنکاوە
SNN-عەلی حەمە سەعید
هەرچەندە بە گوێرەی یاسا دەبێت رێكارەكانی بە قەزاكردنی هەر ناحیەیەك لە ئەنجومەنی پارێزگاوە بخرێتە دەنگدان و پەسەندبكرێت، بەڵام لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی پارتی وەك بانگەشەیەكی هەڵبژاردن بە قەزاكردنی ناحیەی عەنكاوەیان ڕاگەیاند و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێریش ئاماژە بەوەدەكات هەر گۆڕانكارییەك لەیەكە ئیدارییەكان بكرێت دەبێت لە ئەنجومەنی پارێزگا پەسەندبكرێت.
دلێر حسێن، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بەSNNی راگەیاند: لەماوەی چەند ڕۆژی ڕبردوودا لەلایەن بەرپرسانی حزبی سنوورەكەوە بابەتی بە قەزاكردنی عەنكاوەیان هێنابوویە بەرباس بەڵام لە ڕاستیدا ئەو بابەتە هیچ ڕێكارێكی یاسایی و كارگێڕی وەرنەگرتووە و تەنها بەڵێنێكی بانگەشەی هەڵبژاردن بوو بە دنیشتووانی ئەو سنوورە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی یاسا بەقەزاكردنی هەر ناحیەیەك دەبێت سەرەتا داواكارییەك ئاراستەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بكرێت پاش ئەوەی لە ئەنجومەن دەخرێتە بەرنامەی كارو پەسەند دەكرێت دواتر ڕەوانەی وەزارەتی ناوخۆ، دەكرێت و كۆتاجاریش لە ئەنجومەنی وەزیران بڕیاری كۆتایی لەبارەوە دەدرێت، بۆیە بە قەزكردنی عەنكاوە هیچ كام لەو ڕێكارانەی نەبڕیوە.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، بەڵێنی بە قەزاكردنی عەنكاوە لەم كاتانەد كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە ئارادایە جێگای گومانە، چونكە جگە لە عەنكاوە زۆر ناحییەی دیكەش هەن مەرجەكانی بە قەزاكردنیان تێدایە و چەندین جاریش دواكاریان ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كردووە بەڵام وەڵام نەدراونەتەوە.
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
3كاتژمێر لهمهوپێشوردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14كاتژمێر لهمهوپێشدەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
15كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەڕێوەچوونی كارەكانی دیداری گشتی یەكێتی
1 ڕۆژ لهمهوپێش
زۆرترین بینراو
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لەبارەی بوونی ئاردی ژەهراوی لە بازاڕەكانی سلێمانی روونكردنەوە دەدرێت
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وردەكاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی بەنزین و هۆكارەكەی لە SNNەوە بزانە
14كاتژمێر لهمهوپێش -
دەوام لە زانكۆی هەڵبجە ئاسایی بووەوە و بايكۆت هەڵپەسێردرا
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
5 مانگ لهمهوپێش -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
11 مانگ لهمهوپێش