ناردنی بەنزینەکەی بەغدا بۆ سلێمانی دەستپێدەکاتەوە

0
252
بەنزینخانە

SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ڕاگرتنی بۆماوەی زیاتر لە دوو هەفتە، بە وتەی نوێنەری بەنزینخانەكانی سلێمانی بەڵێنیان وەرگرتووە كە كە لەدوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژردن هەناردەكردنی بەنزینەكەی بەغدا بۆ پارێزگای سلێمانی دەستپێبكاتەوە بۆ ئەو مەبەستەش پارەی پێویست خراوەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی نەوتی عێراق هاوكات هەناردەكردنەوەی ئەو بەنزینەش بۆ هەولێر دەستپێكردووەتەوە.

بەهمەن قادر، نوێنەری بەنزینخانەكانی پارێزگای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ماوەی زیاد لە دوو هەفتەیە لە لایەن حكومەتی عێراقەوە هەناردەكردنی بەنزین كە بڕەكەی ڕۆژانە یەك ملیۆن لیتر بوو بەهۆكارێكی نادیار ڕاگیراوە، بۆیە ئێمە بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەسەر هێڵین بۆ ئەوەی جارێكی دیكە هەناردەکردنەوەی ئەو بەنزینە دەستپێبكاتەوە، بە گوێرەی زانیارییەكانیشمان هەناردەكردنی ئەو بەنزینەی عێراق كە بە نرخی 690 دینار دەدرێتە شۆفێران بۆ هەولێر دەستیپێكردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێمە پرەی پێویستمان بۆ هەناردەكردنی پشكی پارێزگای سلێمانی خستووەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و لەوێشەوە خراوەتە سەر ژمارە حسابی وەزارەتی نەوتی عێراق، بۆیە بەڵێنمان پێدراوە كە لەدوای كۆتایی هاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن و دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی لەداموا دەزگا حكومییەكان هەناردەكردنەوەی ئەو بەنزینەی عێراق بۆ پارێزگای سلێمانیش دەستپێدەكاتەوە لەهەوڵەكانیشمان بەردەوام دەبین.

ئەو بەنزینەی كە وەارەتی نەوتی عێراق ڕەوانەی دەكرد ڕۆژانە بڕی زیاتر لە ملیۆنێك لیتر بوو، لەمانگی رابردووەوە دەستبەدابەشكردنی كرا و بە وتەی شۆفێرانیش سەرەڕای ئەوەی نرخەكەی هەرزان بوو كوالێتیشی زۆر باش بوو، هاوكات بەهۆی ڕاگرتنی هەناردەكردنی ئەو بەنزینەوە بۆ هەرێم نرخی بەنزین جارێكی دیكە بەرزبووەتەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this