نەوت لە 84 دۆلار نزیک دەبێتەوە

0
200

SNN

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، بەهای نەوتی خاو لە بازاڕی وزەی جیهاند بەشێوەیەکی گشتی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە بەجۆرێک بەهای بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە 83 دۆلارو 71 سەنت، و هەرچی نەوتی خاوی تێکساسیشە گەیشتە 80 دۆلار و 94 سەنت.

لە پێنج هەفتەی رابردوودا خواست لەسەر نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو زیادبووە، بەتایبەتی لەلایەن وڵاتە زلهێزەکانەوە، بەهۆی ئەوەی کە دووبارە کارگە گەورەکان و جولەی کەشتییە بارهەڵبگرەکانی جیهان کەوتووەتەوە کار بەتایبەتی کەرتی پیشەسازی کە خواستێکی زۆری لەسەر نەوت هەیە.

پێشبیتنییەکان لە سەرەتای ئەمساڵ ئاماژەیان بەوەکرد، کە ئەگەری ئەوە هەیە تا کۆتایی 2021 بەهای نەوت بگاتە نزیکەی 100 دۆلار، بەتایبەتی دوای پاشەکشەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و زیادبوونی خواستی جیهانی لەسەر نەوتی رەش.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this