جیاکردنەوەی دەنگەکان بە دەستی و ئەلیکترۆنی هاوتای یەکتربوون

0
149
SNN
بەگوێرەی کۆمسیۆن، دوای بەراوردکردنی جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکانی دەنگدانی گشتی دەرکەوت ئەنجامەکان 100٪ هاوتابوون.
ئەمڕۆ دووشەممە، جومانە غەلاى، وتەبێژى کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق لە لێدوانێکى بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراق راگەیاند “ئەنجامى بەراوردکاری جیاکردنەوەی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگەکانى دەنگدانى گشتیى لە 100%هاوتا بوو”.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق رێژەى بەرایى بەشداریکردنى لە دەنگدانى گشتیى ئاشکرا کرد و رایگەیاند “رێژەى بەرایى بەشداریکردن لە دەنگدانى گشتیى 41% بوو، نزیکەى 10ملیۆن کەس دەنگیداوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this