ئێران: عێراق لەسەر رێرەوێکی راستە بەرەو دیموکراسیەت

0
69

SNN

وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی خۆی لەسەر هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند و دەڵێت، عێراق لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاست دەڕوات، هاوکات جارێکیتر داوا لە حکومەتی هەرێم و بەغدا دەکات حزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات بکەنە دەرەوە. 

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، “ئەو ڕۆژی یەکشەممە لە عێراق بەڕێوەچوو درێژەپێدەری پرۆسەی دیموکراسییە لەو وڵاتە، ئێمە پێشوازی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن بە سەرکەوتوویی دەکەین لە عێراق و پێمان وایە لەسەر ڕێڕەوێکی ڕاستە بەرەو دیموکراسی.”

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستووەتەڕوو، بوونی هێزە چەکدارە کوردییەکانی دژی کۆماری ئیسلامی لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕەتدەکەنەوە و جەخت لەسەر لابردنی بنکە و بارەگاکانیان دەکەنەوە لەو ناوچانە.”

جەختیشیکردووەتەوە لەوەی “چەندین جار داوام لە برایانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە کە بوونی ئەو بنکانە پەیوەندی بە دراوسێیەتی باشەوە نییە و داوای لابردن و دوورخستنەوەیان دەکەین.”

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this