هاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک سێ کورسی بەدەستهێناوە

0
195

SNN

بەگوێرەی ئەو ئەنجامەی کۆمسیۆن بڵاویکردووەتەوە، هاوپەیمانی کوردستان لە کەرکوک توانیویەتی سێ کورسی بەدەستبهێنێت، ئەمە لە کۆی شەش کورسی کورد لەو پارێزگایە.

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند:” لە بازنەی یەکی کەرکوک هەریەکە لە دیلان غەفور بە 19 هەزار و 489 دەنگ و سەباح محەمەد 18 هەزار و 173 دەنگ توانیویانە سەرکەوتن بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنن، کە ناوبراوان کاندیدن لەسەر پشکی هاوپەیمانی کوردستان”.

ئاماژەی بەوەشکرد:” لە بازنەی دووش گەیلان قادر کاندید لەسەر هاوپەیمانی کوردستان توانیویەتی بە کۆکردنەوەی 11 هەزار و 232 دەنگ سەرکەوتن بۆ پەرلەمانی عێراق بەدەستبهێنێت”.

دوێنێ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، کۆمسیۆن لە رێگەی ماڵپەڕەکەیەوە ئەنجامە بەراییەکانی خستووەتەڕوو.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this