دادگاییکردنی بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی جارێکی دیکە دواخرا

0
168

SNN

دادگایکردنى هەریەک لە مامۆستا بەدەل بەروارى و ئومێد بەرۆشکى  چالاکوانی بادینان جارێکی دیکە دواخرا بەبیانووی نەبوونی دادوەر.

ئەمڕۆ سێشەممە، لەمیانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا بەشدار حەسەن سەرۆکی تیمی پارێزەرانی دەستگیرکراوانی بادینان رایگەیاند “بۆ جارێکى تر دادگایکردنى هەریەک لە مامۆستا بەدەل بەروارى و ئومێد بەرۆشکى لە دادگاى هەولێر، دواخرا”.

پێشتر پارێزەرەکەی بە SNNی راگەیاندبوو: ئەو دوو کەهیچ بەڵگەیەکیان لەسەر نییە و ئەگەر دادگا دادپەروەربێت دەبێت ئازادبکرێن.
ماوەی چەندین جارە بە بیانوی جیاجیاوە دادگاییکردنی دەستگیرکراوانی بادینان بۆ کاتێکی دیکە دوادەخرێت و ئەمەش، ناڕەزایەتی کەسوکاری دەستگیرکراوان و چاودێرانی بواری مافەکانی مرۆڤی بەدواداهات.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this