بزوتنەوەی گۆڕان بڕیار لەسەر گۆڕینی ڕێكخەر و دەستەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەکە دەدات

0
393

SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای بەدەستنەهێنانی هیچ كورسییەكی پەرلەمان لە هەڵبژاردنە پیشوەختەكەی پەرلەمان، ئەندامان و لایەنگرانی ئەو بزوتنەوەیە دەستیان بە دەربڕینی نیگەرانی كردووە هاوكات بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەكەش گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی كە كاتی ئەنجامدانی گۆڕانكاری هاتووە و ئەگەر بەخێڕایی گۆڕانكاری ناوخۆیی ئەنجام نەدرێت گۆڕان ڕووبەڕووی قەیرانی زۆر گەورەتر دەبێتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لەبەرپرسێكی باڵای بزوتنەوەی گۆڕان بە SNNدراون، دوای بڵاو بوونەوەی ئەنجامەكانی هەلبژاردن نیگەرانییەكی زۆر بەسەر هەموو ئۆرگانەكانی بزوتنەوەی گۆڕان بەدیدەكرێت و هەموومان گەیشتوینەتە ئەو بڕوایەی كە دەبێت گۆڕانكاری بنچینەیی و خێرا ئەنجام بدرێت، تەنانەت گۆڕانكاری لە ڕێكخەری گشتی و دەستەی بەڕێوەبەری بزوتنەوەی گۆڕان ئەگەرێكی كراوەیە.

ئاماژەی بەوەشكرد،  جڤاتی نشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان و بەرپرسانی باڵای بزوتنەوەكە لەسەر ئەو پرسە لە کۆبوونەوەدان و ئەگەر لەو كۆبوونەوەیەشدا نەتواندرێت بڕیاری پێویست بدرێت ئەوا بەدڵنیاییەوە لە كۆبوونەوەكانی داهاتوودا بڕیاری ئەنجامدانی گۆڕانكاری دەدرێت كە لەوانەیە كشانەوەشیان لە حكومەت یەكێك بێت لە بژاردەكانی بەردەم ئەندامانی جڤاتی نیشتمانی.

ئەو بەرپرسەی بزوتنەوەی گۆڕان ئەوەشی ئاشكراكرد، لە ئێستادا كۆدەنگییەك دروست بووە كە بۆ ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕان متمانە بۆ لایەنگرانی بگەڕێنێتەوە دەبێت هەوڵی جدی بدات بۆ ئاشتكردنەوەی ئەندامە باڵاكانی كە لە ڕابردوودا لە بزوتنەوەی گۆڕان نیگەران بوون و دووركەوتوونەتەوە، بەجۆرێك ئەو ئەندامانە ئاشتبكرێنەوە و بۆ ماوەیەكی كاتی ئیش و كارەكانی بزوتنەوەی گۆڕانیان ڕادەستبكرێت تا ئەوكاتەی گۆڕان كۆنگرەیەكی نائاسایی دەبەستێت بۆ هەڵبژاردنی ڕێكخەر و ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this