وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق دەکات

0
74
نێد پرایس

SNN

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمريکا رايگەياند: پیرۆزبایی لە حکومەتی عێراق دەکەین کە بەڵێنەکەی جێبەجێکرد و هەڵبژاردنی ئەنجامدا، دڵخۆشین کە هەڵبژاردنەکە بە ئاشتییانە بەڕێوەچوو”.

نید برایس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ئەمریکا لە راگەيەندراوێکدا بڵاويکردەوە: هیوادارین کاتێک ئەنجامی کۆتایی پەسەند دەکرێت ئەندامانی نوێی پەرلەمان حکومەتێک پێکبهێنن کە ڕەنگدانەوەی ویست و خواستی گەلی عێراق بێت و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئەمنیی و ئابورییەکانی عێراق”.

وتيشی “ئەنجامە بەراییەکانمان بینی کە کومسیۆن ڕایگەیاند و چاوەڕوانی ئەنجامە کۆتاییەکان دەکەین و ئەوکات حوکمی خۆمان دەدەین”.

نيد پرايس دەشڵێت “سەدان چاودێری نێودەوڵەتی لە نەتەوە یەکگرتووکان و یەکێتی ئەوروپا و هەزاران چاودێری ناوخۆ چاودێری پرۆسەکەیان کردووە”.

باسی لەوەشکردووە: “هیوادارین کاتێک ئەنجامی کۆتایی پەسەند دەکرێت ئەندامانی نوێی پەرلەمان حکومەتێک پێکبهێنن کە ڕەنگدانەوەی ویست و خواستی گەلی عێراق بێت و کاربکات بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئەمنیی و ئابورییەکانی عێراق”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this