بە هەوڵی بافڵ تاڵەبانی دەستگیرکراوانی کەرکوک ئازاد دەکرێن

0
324
بافڵ تاڵه‌بانى، هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیی نیشتمانیى كوردستان | فۆتۆ: SNN

 

SNN

ئەمڕۆ چوارشەممە، 13ی تشرینی یەکەم، بە ھەوڵی بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و دوای پەیوەندی کردن بە مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق گەنجەکانی کەرکوک ئازاد دەکرێن.

دوای ئەوەی شەوی رابردوو ژمارەیەک گەنج لە کەرکوک دەستگیر کران بەھۆی دروست بونی گرژی لە نێوان لایەنگرانی لایەنێکی دیاریکراو و کاروانێکی لیوای 61، ھێزی ئەمنی لە شەقام و گەڕەکەکانی شاری “کەرکوک” بڵاوەیانپێکرا و ژمارەیەک گەنجیان دەستگیر کرد، بەڵام دەست بەجێ بە ھەوڵی بافڵ تاڵەبانی ھەوڵی چارەسەر کردنی ئەو گرژییانە دراو و ھەڵمەتی ھەڵکوتان و گرتنی گەنجانی کەرکوک راگیراو، لە ئێستاشدا ھەوڵەکانی بافڵ تاڵەبانی بۆ ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بەردەوامە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this