“ئەوانەی کێشە بۆ کەرکوک دروست دەکەن، هەر ئەوان خۆیان دەكەنە پاڵەوانی چارەسەركردنی كێشەكە”

0
181

SNN-عەلی حەمە سەعید

ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات دوای ئەوەی بە ناوی ئاهەنگ گێڕانەوە بە شێك لە ئەندامان و لایەنگرانی پارتی هێرش دەكەنە سەر سوپای پۆلیسی عێراق و دواتر ڕادەكەن، ئەمە بووە هۆی تێكچوونی بارودۆخی كەركوك و لەبەرامبەردا هێزە ئەمنییەكان ژمارەیەك گەنجی كەركوكیان دروستكرد، پاش هەوڵێكی چڕی بافل تاڵەبانی ئەو گەنجانە ئازاد كران.

ڕێبوارتەها، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەوەی لە كەركوك ڕوویدا دیار بوو كێ هۆكار و لەپشتیەوە بوو چونكە هەموو كەس دەزانن پێش هەڵبژاردن كە یەكێتی لە كەركوك بوو هیچ گرژی و ئاڵۆزییەك لە شارەكەدا بوونی نەبوو، دواتر كە لایەنگرانی پارتی ئەم كێشەیان دروستكرد و بووە هۆی دەستگیركردنی چەندین گەنجی كورد هەر ئێمەی یەكێتی بووین لە خەمی ئازادكردنی ئەو گەنجانەدا بوین.

ئاماژەی بەوەشكرد، هەر لە دوای دروستبوونی گرژییەكان و تێكچوونی دۆخی ئەمنی گەڕەكە كوردییەكان، بافل تاڵەبانی پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەكان ئەنجامدا و ئێمەش لەكەركوك بەردەوام لەسەر هێڵ بووین بۆ ئەوەی چیتر ئەو گەنجانەی دەستگیركراون لە زیندان نەمێننەوە و ئازاد بكرێن تادواجار بەهەوڵی بەردەوامی بافل تاڵەبانی توانیمان ئازادیان بكەین.

ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، پێمان سەیرە كە ئەو لایەنەی بووەتە هۆی سەرهەڵدانی كێشەكە لە كەركوك و دواتر دەستگیركردنی ئەو گەنجانە، هەمان لایەن بانگەشەی ئەوە دەكات كە بە هەوڵی ئەوان ئەو گەنجانە ئازاد كراون و خۆیان وەك پاڵەوان نیشان دەدەن، بۆیە خەڵكی كەركوك گەیشتونەتە ئەو بڕوایەی كە نە كێشەیان بۆ دروست بكرێت و نە خۆشیان بكەنە پاڵەوانی چارەسەركردنی كێشەكانی شارەكە.

وتەكانی ئەو ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی لەكاتێكدایە كە ( شاخەوان عەبدوڵا) كاندیدی پارتی لە كەكوك بانگەشەی ئەوەی كرد كە بەهەوڵی پارتی تواندرا ئەو گەنجانە ئازاد بكرێن كە شەوی رابردوو لەلایەن هێزێكی سوپای عێراقەوە دەستگیركرابوون.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this