دوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردن شارەوانی داوایەك ئاراستەی حزبەكان دەكات

0
144

SNN-عەلی حەمە سەعید

سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە ئاماژە بەوەدكات بەنوسراوێكی فەرمی كە ئاراستەی سەرجەم لایەنە بەشداربووەكانی پەرلەمانمان كردووە دەبێت لە ماوەی یەك مانگدا سەرجەم لایەنە سیاسییەكان تەواوی پۆستەری كاندیدەكانیان لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن لێبكەنەوە.

كوێستان ئەكرەم، سەرۆكایەتی شارەوانی هەڵەبجە بە SNNی ڕاگەیاند: هاوشێوەی هەڵبژاردنەكانی ساڵانی ڕابردوو نووسراوێكمان ئاڕاستەی سەرجەم لایەنە سیاسییەكانی بەشداربووی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق كردووە كە تیایدا داوامان لێكردوون پابەند بن بە لێكردنەوەی تەواوی پۆستەر و ڕیكلامەكانی كاندیدەكانیان كە لەكاتی بانگەشەی هەڵبژاردن هەڵیان واسیوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە گوێرەی ئەو نوسراوەی كە ئاراستەی لایەنە سیاسییەكانمان كردووە ماوەی یەك مانگمان دیاریكردووە بۆ هەموو لایەنەكان تا پۆستەرەكانیان لێ بكەنەوە و بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو وادەیە ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگرینەبەر.

ساڵانی ڕابردوو لەكاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان زۆرێك لە لایەن و هێزە سیاسییەكان لەدوای كۆتایی هاتنی هەڵبژاردن پابەند نەبوون بە لێكردنەوەی ڕیكلامەكانی هەڵبژاردن بەوهۆیەشەوە شارەوانییەكان سزای غەرامەی بەسەردا سەپاندوون.

 

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this